فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەنگۆی چەند كەناڵێكی راگەیاندن رەتدەكاتەوە

له‌ ڕاگه‌يێنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەنگۆی چەند كەناڵێكی راگەیاندن رەتدەكاتەوە و ده‌لێ: ھیچ گۆڕانكارییەك بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی ساڵی 2021دا نەھاتووە.

دەقی راگەیێنراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارى ھەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەناڵێکی راگەیاندندا. ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل

3-3-2021

Back to top button