سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ پارێزگای هه‌ولێر كاتژمێر 12ـی ئه‌مشه‌و داده‌خرێن
به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كه دوێنێ سێشه‌ممه ده‌رچوو، سه‌رجه‌م بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق لە رۆژانی 5 بۆ 7/ 3/ 2021 دادەخرێن، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرميیە حکومی و دیپلۆماسیەکان و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکان.
له‌و باره‌يه‌وه موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر،رايگه‌یاند، بڕياره‌كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه ده‌كه‌وێته وارى جێ به‌جێ كردن و، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ ناو شارى هه‌ولێر، له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق داده‌خرێن و رێگه به هیچ هاووڵاتییه‌ك و گه‌شتیارێكیش نادرێت بێته ناو پارێزگای هه‌ولێر.
موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو ده‌شلێت:” هيوادارين هاووڵاتيان له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له‌و كاته‌ى ديارى كراوه بۆ قه‌ده‌خه‌كردن نه‌یه‌ن و خۆیان له رێگه نه‌ده‌ن، چونكه به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت كه‌س بێته ناو شارى هه‌ولێر.