شەلال گەدۆ: سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەوە بوو ئۆپۆزسیۆنى سووريا یەکدەنگ بێت
ئەندامێکێ ئیئتلافی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێر و ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا دەڵێت، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەوە بوو پێویستە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە هەموو پرسەکاندا یەکدەنگ بێت.
ئەمڕۆ شاندێکی ئیئتلافی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێر و ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا بە سەرۆکایەتیی نەسر حەریری لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بوونەوە و، بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی تریش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببەن.
شەلال گەدۆ ، دواى كۆبوونهوهيان لهگهڵ سهرۆك بارزانى، رايگهياند: ”ئەم شاندە چەندین جارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و پەرلەمان کۆ دەبینەوە و تاوتوێی ڕەوشی سووریا دەکەین، چونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی گرنگە و ڕۆڵی هەیە.”
گەدۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیشی دا: “سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنەکەسە ڕاگەیاند و، سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی دیار لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا ڕۆڵی هەیە.”
گوتیشی: ”دەمانەوێت بەردەوام گفتوگۆمان لەگەڵ سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان هەبێت و بیر و بۆچۆنی خۆمان لەسەر پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە گوتوبێژ بکەین.”