ئه‌مریكا: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئه‌مڕۆ هاوێژتراونه‌ته عه‌ین ئه‌سه‌د دروستكراوی ئێرانن

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی و هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه، به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و دوای رووداوه‌كه‌ش میدیا جیهانیه‌كان رایانگه‌یاند كه مووشه‌كه‌كان دروستكراوی ئێرانن.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكی به ئاژانسی فرانس پرێس راگه‌یاندووه 10 موشه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه مووشه‌كه‌كان له جۆری “ئاره‌ش”ن كه له ئێران دروست ده‌كرێن.ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر رۆیته‌رز بڵاویكردبوه‌وه، به 13 موشه‌ك هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه و شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كانیش ناوچه‌یه‌كه كه هه‌شت كیلۆمه‌تر له عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه دووره.