فەتح گومانی لە كازمی ھەیە
محەمەد ئەلبەیاتی، ڕێبەری ئەلفەتح، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بێدەنگی حکومەتی كازمی بەرامبەر بە ئامانجگرتنی حەشدی شەعبی، چەندین نیشانەی پرسیاری لەسەرە.
ئەلبەیاتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە: “بە ئامانجگرتنی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە“
گوتیشی ” ئەگەر حەشدی شەعبی و قوربانیەکانی نەبا ، لە عێراق سیستەمێکی سیاسی نەدەبوو لە ئەو پارێزگایانەی کە داعش کۆنترۆڵی کردبوون“