وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له میلیشاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سوریا ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار كرانه ئامانج و ده كاتیۆشای دروستكراوی ئێران ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كران، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ھیچ كاتێك دوودڵ نابین لە بەكارھێنانی هێزی سه‌ربازی دژ به‌و لایه‌نه‌ی كه بەرژەوەندییەكانمان و ژیانی ھاووڵاتیانمان دەخه‌نه مەترسی.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له دوای هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د رایگه‌یاند: “بەدڵنیاییەوە هیچکات دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی هێز کاتێک ژیانی خەڵکی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانمان دەکەونە بەر مەترسی. هەر بۆیە سەرۆک بایدن هەفتەی رابردوو فەرمانی هێرشی دا بۆسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئێمەیان کردبووە ئامانج“.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند”وەک هێرشەکەی هەفتەی رابردوو و لە داهاتوشدا تەنیا ئەو كاتانە هێز بەکاردەهێنین، کە ئامانجەکە روون و ئاشکرا بێت، ئەرکەکە دیاریکراو بێت، سەرکەوتوو بێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا و بەهاکانمان و ئەم کارەش هاوشان لەگەڵ كاری دیپلۆماسی ئەنجامی دەدەین.”