بۆچی دژە تیرۆر لە كاتی پەیامەكەی لاهور جەنگی دا ڤیدیۆی دانپێدانانی تیرۆرستەكەی مووشەكبارانی هەولێر بڵاو كردەوە

نیاز حاجی نووسەر و رۆژنامەنووس لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لەبارەی پەیامەكەی لاهور جەنگی چەند نهێنەیەك ئاشكرا دەكات و دەنووسێت”لەماوەی رابردوودا ئەنجامدەرانی موشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا، دوای ئەوەی چەند جارێک ئەندامەکانیان لەلایەن مستەفا کازمیەوە دەستگیردەکران، لەلایەن میلیشیاکانەوە ھێزەکانیان دادەبەزێنرایە سەر شەقامەکان و ھەڵیاندەکوتایە سەر بارەگای دژەتیرۆری عێراق و دەستگیکراوەکەیان لەگەڵ خۆیان دەبردەوەو ھیچ شکۆیەکیان بۆ حکومەت نەدەھێشتەوە و دەیانگوت گوێی کازمی دەبڕین”.

هەروەها نیاز حاجی دەنووست”بەڵام لێرە لەھەرێمی كوردستان میلیشیاکان دوای دەستگیرکردن و بڵاوکردنەوەی دانپێنانەکانی ئەندامەکەیان، بۆ ئازادکردنی، ئەوەیان پێ ناکرێ، تاکە ئامرازی گوشاریان، بەکارھێنانی لاھور جەنگیە، بۆیە لەدوێنێوە کێچ کەوتۆتە کۆڵی و بۆ جارێکی تر پەتەکەی پساندووەتەوە!

ئەو نووسەرە هەروەها دەشنووسێت”پەت پساندنەکەی ئێوارەی دوێنێ 3ی 3ی 2021ی لاھور جەنگی و سیناریۆی سەرشکانی غالیب و لێکەوتەکانی دوای سەرشکاندنەکە، ھەموو پەیوەندی بە دەستگیرکردنی موشەک ھاوێژەکانی سەر ھەولێرەوە ھەیە، بۆ ئەوەبوو کەدانپێنانی ئەو تیرۆریستەی حەشد بڵاونەکرێتەوەو بابەتەکە دیزەبەدەرخۆنە بکرێ، بەڵام حکومەتی ھەرێم گوێی بەوگوشار و شەرپێفرۆشتنەی لاھور و تاقمەکەی نەدا و تەواوی دانپێنانەکانی تیرۆریستەکەی بڵاوکردەوە کە کارێکی تەواو لەجێی خۆیدا بوو.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كاتێك پەیامی لاهور جەنگی و دانپێدانانی تیرۆرستانی هەولێر لە ئێوارەی رۆژی 3ی 3ی 2021 لەیەك كاتدا بڵاو كرایەوە، دەركەوت، كە سیناریۆی غالب محەمەد بۆ شێواندن و دروست كردنی فەوزا بووە بۆ ئەوەی دانپێدانانی تیرۆرستانی هێرشە مووشەكیەكەی سەر هەولێر بڵاو نەكرێتەوە و لایانی بكەری كارە تیرۆرستیەكە ئاشكرا نەكرێت، ئەم وێنەیە بۆ خەڵكی كوردستان بەتەواوی ئاشكرا بوو، بۆ جیهانیش روون بویەوەو كە ئەو فەوزایەی كە لەسەر پەرلەمانتارێكی دروست بووە سیناریۆیە شێواندنی دۆسیەی هێرشە مووشەكیەكەی سەر هەولێر بووە”.

شایانی باسە ئێوارەی رۆژی 3ی 3ی 2021ی دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان، دانپێدانانی تاوانباری تیرۆرستی مووشەكبارانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، حەقیقەتی هێرشەكەی سەر هەولێری ئاشكرا كرد، ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
Back to top button