سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ سەرکردەکانی یەکێتی: كاتی ئه‌وە هاتووە پێمان بڵێن ئێوه یار ده‌بن یان نه‌یار
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە گوتارێکیدا بە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێ حکومڕانیتان پێ پەسەند نییە و هەر رۆژەو شەڕ بۆ پڕکردنەوەی پۆستێکیش دەکەن.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک گوتارێکی بە ناونیشانی (یار) یان (نه‌یار) بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ له ده‌ستپێكی دروستبوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك تووشی هستریا بوونە و لە هەوڵی نەزۆکانە بەردەوامن.
نووسیویشیەتی بەرلەوەی سەرۆکی کابینەی نۆیەم هەنگاوەکانی بهاوێژێت، هەندێک کەس ئه‌ودیوی كارنامه‌كه‌یان ده‌بینی كه خۆیان له‌ناو دۆڵێكی ته‌مومژاویدا ده‌بینیه‌وه و وێنای ئه‌و ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌به‌رچاو بوو كه ئیدی ئه‌گه‌ر هه‌ر ناونیشانێك به خۆیانه‌وه بلكێنن، ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌و مافیاگه‌ری و گهندهڵكارییهی فرچكیان پێوه گرتبوو.
زانا مەلا خالید دەشڵێ ئەو کەسانە: له ده‌ستپێكه‌وه له هه‌وڵی نه‌زۆكانه به‌رده‌وامن، بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌م حكومڕانیه‌ته و هه‌ر ڕۆژێك به سیناریۆیه‌كی تازه كه سه‌رله‌به‌ری وه‌ك ڕۆژی ڕووناك به به‌رچاوانه‌وه دیاره ئامانج لێی چیه و بۆ كێیه، ئه‌م شه‌ڕی به وه‌كاله‌ته به‌رامبه‌ر كارێزمای سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
نووسیویەتیشی: تا ئێره وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وه بریتی نییه له سیاسه‌تی یه‌كێتی ناڵێین ئاساییه به‌ڵام هه‌میشه گوتمان شه‌ریك بوون له حكومڕانیهت سینگفراوانیی ده‌وێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشپرسێ: بۆ ده‌بێت هه‌ر ڕۆژێك له پڕكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌و حكومڕانیهتهی ئێوه پێتان په سه‌ند نییه شه‌ڕی وه‌رگرتنی بكه‌ن و له‌ولاش ئامۆزایه‌ك شه‌ڕی حكومڕانیهتهكه بكات و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌وڵی ناشیرینكردنی بدات، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه پێمان بڵێن ئێوه یار ده‌بن یان نه‌یار؟.