ھەوڵی لادانی شیعەكان لە دەسەڵات لە عێراق دەدرێت
خەڵەف عەبدولسەمەد، سەركردەی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند سەفارەتخانەی ئەمریکا بووە بە “دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا”، هۆشداری دا بە ڕێککەوتنێکی ئەمریکا و سعودیە بۆ لابردنی شیعەکان لە دەسەڵات.
عەبدولسەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت” باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بووەتە دەوڵەت لە ناو دەوڵەتی عێراقدا”.
وتیشی: ئامانجی ڕاستەقینەی بوونی ئەمریکا لە عێراق، پارستنی ئاسایشی قەوارە زایۆنیە، حکومەت کار بە بڕیاری پەرلەمان ناکات بۆ لابردنی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵکو زیادی کردووە.
عەبدولسەمەد، وتیشی: ئەوەی لە ناسریە ڕوودەدات بە ئامانجگرتنی زیندانی ئەلحوتە بۆ بە قاچاخبردنی خۆکوژە سعودییەکان.