سەڵاحەدین بەهائەدین: عێراقی یه‌ك پارچه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌زه
خواكوڕك
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو گەلێك مافی خۆیەتی چارەنوسی خۆی دیاری بكات، كوردیش وەك هه‌موو گەلان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، بۆیە ئەگەر دەستور پیادە نەكرێت، ئەوا دەرگای بژاردەكانی دیكە دەكرێتەوە.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 16/2/2017 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گه‌ڕایه‌وه كوردستان و به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، له‌دوایین دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بۆ روون بۆته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بۆۆته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به رێوشوێنی گونجاو هه‌یه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت، بارزانی پێی باش بووه رای هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ربگیرێت و هەموویان پێكەوەبن و پێكیشەوە هەنگاوی بۆ بنێن، بەڵام بەڕێوشوێن و هەلومەرجی رەخساوی نێودەوڵەتی و دروست دەبێت.
له‌باره‌ی چاكسازیه‌وه پێیوایه، چاكسازیی ئەگەر تۆزێكیش بێت پێمان باشە، ئەگەر زۆرتربێت زۆر باشترە، بەڵام بكرێتە كردار، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە چاكسازیی چوارچێوەی فراوانتری هەیە.