له ترسی هێرشی ئه‌مریكا میلیشاكانی سه‌ر به ئێران له ئه‌لبوكه‌مال ده‌كشێنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی میلیشاكانی نزیك له ئێران له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریه له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كرانه ئامانجی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له‌و سنورانه كشانه‌وه و ئه‌وه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ش ژماره‌ی چهكدارانیان هێجگار كه‌مكردۆته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان كه له نێو گرووپه میلیشاكانی سه‌ر به ئێران له‌و ناوچانه ده‌ستی خستوون، به‌شێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له ناوچه‌ی دووی پارێزگاری ئه‌نبار له سه‌ر سنووری سووریا كشاونه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه میلیشاكان بۆ رێگری كردن له ئه‌گه‌ری دووباره هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د شوێنه‌كانیان چۆلكردووه و له چه‌ند شوێنێكیش ماونه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌یان زۆر كه‌مه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی كرد ئه‌و گرووپانه‌ی كه كشاونه‌ته‌وه پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له فیرقه‌كانی حزبووڵڵا ، ئهلتهفوف، سه‌یدولشوهه‌دا و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ئه‌لقائیم و حه‌سیبه به‌رامبه‌ر ئه‌لبوكه‌مال كشاونه‌ته‌وه.