وەزارەتى دارای و ئابوورى کرێى مانگى ١٠ـى مامۆستایانى وانەبێژ خەرجدەکات

 

 

دواى ئەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دابەشکرا وەزارەتى داراى و ئابورى هەرێمى کوردستان سەرجەم گەنجینەكان ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی خەرجكردنی پارەی مانگی 10ی 2020 وانەبێژان.

 

بە پێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەى سەرجەم گەنیجەکانى هەرێمى کوردستان کراوە: “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2020 خەرج بكرێت، بە مەرجێك لیستەكانیان لە رێگەی وەزارەتی پەروەردە، بەرێوبەرایەتی گشتی دیوان، ئاڕاستەی گەنجینەكان بكرێت و لیستەكان مۆر كرابن”.

 

بە پێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.

 

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێت، پێشووتر، وەزارەتی دارایی له‌سەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی خەرجکردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی وانەبێژانی دا، کە بڕی پارەکەش چوار ملیار و 675 ملیۆن دینارە.

Back to top button