سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت

خواكوڕك

به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی میونخ ئه‌مڕۆ پێن شه‌مه‌ 16/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌ و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.

په‌نجا وسێیه‌مین کۆنگرە ئاسایشی میونشن له‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كات و بۆماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و بارزانی له‌ گه‌شته‌كه‌یدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتاندا سازده‌كات.

ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ری مه‌سعود بارزانی ده‌كات پێكهاتووه‌ له،‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی، ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button