قایمقامی شێخان: شه‌ش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوری قه‌زای شێخان ده‌خرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیان

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان قایمقامی شێخانیش رایگه‌یاندووه كه شەش پڕۆژە لە سنوری قه‌زاكه‌یان له قۆناغی كۆتاییدان.
سەردار یەحیا، قایمقامی قه‌زای شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” ئه‌مساڵ شه‌ش پرؤژه له سنوری قایمقایه‌تی قه‌زای شێخان كۆتاییان دێت كه لە ئێستادا شەش پڕۆژە كاركردنی تێدا بەردەوامە و گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی، لەوانەش دروستكردنی دوو یاریگا و نەخۆشخانە و پڕۆژەی رێگاوبان، كە ئەمساڵ كۆتایی بەتەواوكردنیان دێت و دەكەونە خزمەت دانیشتووانی سنووری قەزای شێخان”.
هه‌روه‌ها قایمقامی قه‌زای شێخان، راشیگه‌یاندووه: ” له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سنوری پارێزگای دهۆكی ته‌رخانكردووه بڕیارە 16 پڕۆژەی دیكەش بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە و بەسەر ناحیەكانی سەر بە قەزای شێخاندا دابەش كراون”.