پاش ڕەخنەگرتنی لە لاهوور جەنگی هەڕەشەی كوشتن لە ڕۆژنامەنووسێكی سلێمانی دەكرێت
“رۆژنامەنووسێكی سلێمانی سایتی “باس‌نیوز” پاش ئەوەی رەخنەی لە لاهوور جەنگی گرتووە و باسی لە كارە خراپەكانی كردووە، هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە”.
سایتی “باس‌نیوز” له بهڵاوكراوهيهكدا نووسیویه‌تی: “پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 3ی ئاداری 2021، هەرێم شێخ جەمال لە بەرنامەیەكی كەناڵی (NRT) بەشداری كرد و تێیدا رەخنەی لە نیوسەرۆكی یەکێتی لاهوور جەنگی گرت، لە لایەن كارمەندێكی ئاسایشی یەكێتییەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێت”.
هه‌ر لەمبارەیەوە هەرێم شێخ جەمال، رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاندووه، ئەمڕۆ بۆ دەوامی ئاسایی خۆم چووم بۆ قایمقامیەتی سلێمانی، لە لایەن كارمەندێكی ئاسایشەوە له به‌رده‌م قایمقامیەت جنێوم پێدرا و به ده‌نگی به‌رز جنێوی زۆری دا و دوای نیوەڕۆش هه‌مان كه‌سم بینییەوه”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:” كە لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار كردووه‌تەوە كە فەرمانگەكەی خۆیەتی، كەچی جارێكی دیكە هەمان كەس جنێوی پێداوەتەوە.
گوتیشی: ”پێمگوت ئەگەر لە كارەكەم كە قایمقامیەتە، جنێوم داوه، پێم بڵێ، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه، ئه‌وه با حزبه‌كه‌ت داوای یاساییم لەسەر تۆمار بكات، بەڵام ئەو كەسە گوتی هەر ده‌تكوژم و له ناوت ده‌به‌م”.
“هەرێم شێخ جەمال دووپاتیكردەوە، كە ئەو كەسە بەناوی كارمەندی ئاسایشەوە هەڕەشەی كردووە، ”هەرچەندە نایناسم، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە نوێنەری ئاسایشە لە لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان، من قسەم لەگەڵی بكردایە دوور نەبوو بیكوشتمایە، چونكە لە نێو قایمقامیەت و لە كاتی دەوامدا هەڕەشەی لێ كردم“”.