یه‌كێتی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌دوای یه‌ك راگه‌یاند
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی نەخشە ڕێگای سیاسی یەکێـتى كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا له‌سه‌ر زۆر پرس خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 16/2/2017 سەعدی پیرە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، یەکێتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و خۆیەتی نابێتە کلکی هیچ لایەنێک.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، سبەینێ کۆبوونەوەیەک لە نێوان جێگری سەرۆکى حکومەت و کۆمیتەى هاوبەشی یەکێـتى و گۆڕان ئەنجامدەدرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار له‌سه‌ر نه‌خشه رێگای سیاسی یه‌كێتی لە پرۆسەى سیاسی‌دا ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول به‌ڕێوه‌چووه و چه‌ند پرسێك تاتوێ كراوه به‌مه‌به‌ستی بڕیاردانی ئه‌و حیزبه له‌باره‌ی خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی له‌ساحه‌ی سیاسی كوردستان.