كوردستانيان بۆ به‌رهه‌م ساڵحى : ئەوانەی خاچەکەیان لەسەر کەنیسە خاپوورکراوەکە دانایاوە پێشمەرگە بوون نەک سوپای عێراق
ئەمڕۆ هەینی لە پێشوازیی پاپا فرانسیس پاپای فاتیكاندا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە وتارێكیدا كه پێشكه‌شى كرد ، چیڕۆكێكی ناڕاستی بۆ بەرزكردنەوەی سوپای عێراق لەسەر حیسابی سەروەرییەكان و دەسكەوتەكانی پێشمەرگەی كوردستان گێڕایەوە. ئه‌مه‌ش بۆته مايه‌ى ڕه‌خنه‌ى توند له‌لايه‌ن هاووڵاتيان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكارى شه‌هيدان له تۆره‌كۆمه‌ڵاتييه‌كان وه‌ك وه‌ربيرهێنانه‌وه‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌م ساڵح وێنه‌ى ساتى به‌رزكردنه‌وه‌ى خاجى كه‌نيسه‌ى قه‌ره‌قووشيان به‌ڵاوكردۆته‌وه.
بەرهەم ساڵح لە وتارەكەیدا ئازادكردنی قەرەقووش و بەرزكردنەوەی خاچی کەنیسەی قەرەقووش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە ناوی سەربازی عێراق گێڕایەوە، لە كاتێكدا پێشمەرگەی كوردستان قەرەقووشیان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرد و خاچی كەنیسەکەیان لە شوێنی خۆی دانایەوە و وەك لەو وێنانەی تیایدا دەركەوتن، سڵاو و ڕێزیان بۆ خاچی كریستیانەكان دەربڕیوە.
لاى خۆشيه‌وه هه‌ڵمه‌ت حاجى نووسيوويه‌تى :”بۆ ئەوانەی چاویان بە توانا و لێھاتوویی و دەستکەوتەکان و قارەمانیەتی و ڕەوشتی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان پەروەر ھەڵنایەت.. زۆر روون لێتان دیارە کە پێشمەرگە پارێزەری پێکەوەژیان و مانەوەی کوردستان بووە و دەبێت.
پارێزگارى دهۆكيش د.عه‌لى ته‌ته‌ر له‌لاپه‌ره‌ى خۆى له فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى:”بژی پشمەرگە، ناڤودەنگ و ئەرک و پەیاما وەیا پیرۆز پیدڤی ب پەسن و گوتنا چ کەسان نینە، پاراستنا هەموو دین و ئولان ل کوردستانێ نیشانەکا روون و ئاشکرایا ڕول و ڕێبازا وەیە. هون بۆ هەمیانە و ئەم ژی هەموو خزمەتکارێن وەینە.
يوسف سه‌بڕى يس نووسيوويه‌تى : پێشمەرگە ژ ھندێ مەزنترە کەسانەکێن بێ ھەست و سوزا نەتەوەیی پەسنا وان بکەن و دیروک ژی ب کەسێ ناھێتە شێواندن.
مه‌شخه‌ڵ كه‌ولووسيش ده‌لێت : باشە کە دەڵێین عەرەب لەدەرەوەی مێژووە، هەندێ کەس گلەیی دەکەن، گوایە ئێمە راسیستین و خۆیان فریشتەی ئاشتی و پێکەوە ژیانن.. ئێ باشە کابرا بە پەیامی ئاشتییەوە هاتووە، تۆ بە شمشێرەوە پێشوازی بکەی؟ گوڵێک، تابلۆیەکی شیاو نەبوو؟.