عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی:پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانه‌كه‌یدا، به جیهان ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینییه.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس كاریگه‌ری خۆی هه‌یه و له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌بینێت، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ری كردووه.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی گوتی: “سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان له زۆر رووه‌وه گرنگه، یه‌كێك له‌وانه، ئه‌و رێزگرتن و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه، كه كورد به درێژایی مێژوو پاراستوویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانییانه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پێناوی پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان به‌خشیویه‌تی، كه زیاتر له هه‌زار و (600) پێشمه‌رگه شه‌هید بوو، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆریشی تێدا برینداربوون”.
گوتیشی: “سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، رێزلێنانه له‌و هه‌موو حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، كه به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تایئیفی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش تووشی هاتن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌كانی گرته‌خۆی، هه‌رێمی كوردستان بووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مانه په‌یامێكن، كه پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانه‌كه‌یدا، به جیهانی ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینییه، ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵیان نادیده بگرین.
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی هه‌ستی توندڕه‌وی له لای كورد، مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “له‌ماوه‌ی (100) ساڵی رابردوودا، كێشه‌ی كورد، كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بووه، نه‌ك ئایینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌كانی كورد له‌مه‌دا رۆڵیان هه‌بووه، هه‌ر له “شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی”یه‌وه تا جه‌نابی “سه‌رۆك بارزانی”، هه‌ر هه‌موویان داكۆكییان له پێكه‌وه‌ژیان كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی ئه‌و هه‌موو ئایینه، ته‌نیا خواستی ئێمه نه‌بووه، به‌ڵكو ویستی خوای گه‌وره بووه. بۆیه سه‌ركرده‌كانمان له پێناوی رێزگرتن له ویستی خوایی، وای كردووه هه‌موو كلتووری پێكه‌وه‌ژیان په‌یڕه‌و بكه‌ین، رۆڵی مامۆستایانی ئایینی، له ته‌كیه و حوجره و خانه‌قا و ته‌ریقه‌ت و رۆشنبیرانی كوردستان وایكردووه، كه هه‌موومان به ته‌بایی له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی دیكه‌ی مه‌سیحی و جوو له كوردستان قه‌بووڵی ئه‌و پێكهوژیانهیان كردووه”.
سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، دیدارێكی له‌گه‌ڵ “عه‌لی سیستانی” ده‌بێت، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “له ساڵی (2013)ه‌وه كه پاپا فرانسیس پێگه‌ی پاپای وه‌رگرت، بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه، زۆرترین له‌و نزیكبوونهوانهش، ئایینی ئیسلامه، له ساڵی رابردوو هه‌نگاوێكی له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر نا، پرۆتۆكۆڵێكی برایه‌تی و مرۆڤایه‌تییان واژوو كرد، ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بی شیعه‌ش نیازێكی وای هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت، كه ئایینی ئیسلام به سوننه و شیعه‌وه ده‌كرێت زامنی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستی مرۆڤایه‌تی بێت له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی دیكه”.
گوتیشی: “خاڵێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ لای “عه‌لی سیستانی”، دانپێدانانی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌فه و فه‌رامۆشكردنی مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی دیكه‌یه، به‌تایبه‌تی مه‌رجه‌عیه‌تی “قوم”، به‌ڵام پاپا مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كێك له‌و هۆكارانه، مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف نه‌رمتره و مه‌رجه‌عیه‌تی “قوم” توندتره، هۆكارێكی دیكه، نه‌جه‌ف مهرجهعیهتێكی عه‌ره‌بییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاپا ده‌زانێت شیعه له عێراق باڵاده‌سته، بۆیه زۆربه‌ی جار كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی ده‌بێت، بۆیه له وتاره‌كه‌یدا له كۆشكی كۆماری، پاپای جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له ئایندهی عێراق پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداربن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له رابردوودا به‌شدار نه‌بوون”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان روونیكرده‌وه، “پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نابێت له عێراق هاووڵاتی پله دوو هه‌بێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه پێكهاته‌كان له عێراق وه‌كو هاووڵاتی پله دوو هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌وه په‌یامێكه ده‌ڵێت ئێوه وه‌كو مه‌رجعیه‌تێكی ئایینی، كاریگه‌ریتان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی هه‌یه، پێویسته هه‌وڵ بده‌ن پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پێكه‌وه‌ژیان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نییه”.
كوردستان 24