سەعدی پیرە: پاش كۆبوونەوە مەكتەبی سیاسی هێرش دەكاتە سەر كادیرانی گۆڕان

خواكوڕك

ئەمرۆ 16ی 2ی 2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، كۆبوە پاش كۆبوونەوەكە، سەعد ئەحمەد پیرە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە، هێرشی كردە سەر كادیرانی گۆڕان گووتی هەندێك لەكادیرانی گۆڕان بەهانەی جیاجیا دەگرن و پروپاگندە دەكەن وەك ئەوەی یەكێتی بەشێمان بۆتەوە لە رێكەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕان”.

 

سەعد ئەحمەد پیرە لەو كۆنفراسە رۆژنامەوانیە زیاتر لەسەر هەڵوێستی كادیرانی گۆڕان دەلێت هەندێك هەڵسوراوی گۆڕان بەشێوەیەك لێدوان دەدەن، وا پێشان دەدەن وەك ئەوەی بلێن یەكێتی لە رێكەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕان پەشیمان بوبێتەوە، دەلێت ئێمە لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ گۆڕان تەئكیدمان كردەوە كە بە رێككەوتننامەكەوە پابەندین”.
وتیشی: بۆ راستی ئەو پروپاگەندانەی لەو ماوەیەدا كرا بڕیارە سبەینێ 17-2 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەك تیمی یەكێتی لە حكومەت لەگەڵ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆبێتەوە بۆئەوەی ئەو دۆخە لە روانگەی حكومەتیشەوە رونبێتەوە.

Back to top button