بۆ ڕاوچوو، كوڕەكەی ڕاوكرا

دانیشتوانی شاری کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنوسیا، بەم دواییانە توانییان تەرمی کوڕێكی هەشت ساڵان دەربکەن، کە تیمساحێک قووتی دا، لە کاتێکدا کوڕەکە لەگەڵ باوکی دا خەریکی ڕاوە ماسی بوون لە ڕووبارەکە.

دیماسی مولکان ساپیوترا لەگەڵ باوکیدا لە ڕووبارەکە ڕاوەماسی دەکرد کاتێک لە کەنارەکە دوور کەوتەوە، تیمساحێکی 26 پێ ڕایکێشا.

دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕایگەیاند، باوکی دیماس هەوڵیدا لە تیمساحەکە بدات بۆ ئەوەی لە کوڕی دەرباز بێت، بەڵام ئاژەڵەکە خۆی کرد بە قوڵاییداو خۆی ونكرد.

Back to top button