بەهۆی پاڵپشتی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان.. ئەمریکا یاسای فریاکەوتنی نیشتمانی دەربارەی سزاکانی دژ بە ئێران درێژ کردەوە

ئەمریکا یاسای فریاکەوتنی نیشتمانی دەربارەی سزاکانی دژ بە ئێران درێژ کردەوە بەهۆی پاڵپشتی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ماوەی یاسای فریاکەوتنی نیشتمانی دەربارەی سزاکانی دژ بە ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.
لە یاداشتنامەکە کە بایدن واژووی لەسەر کردووە هاتووە: “هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانی ئێران لەنێوانیاندا بڵاوکردنەوەی چەک و پەرەپێدان بە مووشەک و چەک و تۆڕی شەڕانگێزی هەرێمی و پاڵپشتی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و کارە بەدڕەوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و لایەنگرانی هەموو ئەمانە هەڕەشەی ناسروشتی و لەناکاون بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا”.
بایدن ئەوەشی گوت، “بۆیە بڕیار درا بە درێژکردنەوەی یاسای فریاکەوتنی نیشتمانی کە لە ساڵی 1995 لە سەردەمی بێڵ کلینتۆن سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا دەرچوو”.
Back to top button