له‌شارى دهۆك يش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ڤاكسينى كۆرۆنا كرا

دواى شارى هه‌ولێر ، به‌يانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 06-03-2021 ، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى دهۆک و ژمارەیەک پزیشک و کارمەندانى تەندروستیى دهۆک لە شارى دهۆک يش دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کرا ،  بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیی دهۆک له‌كاتى پێدانى ڤاكسينه‌كه‌ رايگەیاند: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و پزيشكانه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا كارده‌كه‌ن ڤاكسينه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.
د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى دهۆک لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا گوتى : لە شارى دهۆک دەست بە کوتانى کۆرۆنا کرا، یەکەم وەجبە 460 کارمەندی تەندروستی، ئەوانەى لە ریزى پێشەوەی نەخوشخانەکانى کۆرۆنان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک وەردەگرن و، بەشێکى دیکە ئەو کارمەندانە دەبن کە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە.
د. ئه‌فراسياب دەشلێت: یەکەم وەجبەیە، 920 ژەم پێكوته‌ لە خۆدەگرێت، چاوەڕێی وەجبەى دیکەش دەکەین و هەر کاتى گەیشت ئەوکات دەزانین جگە لە کارمەندانى تەندروستى کێی دیکە وەریدەگرن”.
Back to top button