مونا قههوهچى:هاتنى پاپا فرانسيس گیانی پێکەوەیی لە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئاینزاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.
سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان، لهبارهى سهردانهكهى پاپا فرانسيس پاپاى ڤاتيكان كه سبهى يهكشهممه بڕياره بگاته شارى ههولێر دهلێ : سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەم کات و ساتە هەستیارەدا سەردانێکی گرنگ و مێژووییە و پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان و یەکگرتووی لەخۆدەگرێت و گیانی پێکەوەیی لە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئاینزاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.
مونا قههوهچى،سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان ڕايگهياند:” سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەم کات و ساتە هەستیارەدا سەردانێکی گرنگ و مێژووییە و پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان و یەکگرتووی لەخۆدەگرێت و گیانی پێکەوەیی لە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئاینزاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات، لەروانگەیەکی تریشەوە جەختکردنەوەیە لە یەکهەڵوێستی کۆی مرۆڤایەتی لەپێناو رووبەرووبوونەوەی توندئاژۆیی و ململانێیەکان و شەڕی و ئاڵۆزییەکان.
مونا قههوهچى گوتيشى :” هەروەها هاتنى پاپا پشتیوانی و پاڵپشتییەکی زۆر بەهێزە بۆ خوشک و برایە کریستیانەکانمان کە پێکهاتەیەکی دێرینن و خاوەنی مێژوویەکی گەورەن و قوربانی زۆریان داوە.
دهشلێت :” بێ گومان سەردانی پاپا فرەنسیس لەم کاتەدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی و پەیامێکە بۆ جیهانیش کە عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری خۆیانن سەرەڕای ئەو هەموو قەیران و کێشە و ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنی و ئابووریەی کە ئێستا عێراق تێیدا گوزەر دەکات.
سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان ههروهها دهشلێ ،”هاتنی پاپا فرەنسیس بۆ هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر و گرنگییەکی تایبەتی هەیە، ئامانجی سەردانەکەی بەرێزیان بۆ لە نزیکەوە بینینی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و ئاگاداری دۆخی ژیانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکانە لە هەرێمی کوردستان، “
قههوهچى زياتر گوتى :”ئاشکراشە لە هەرێمی کوردستان مافی سەرجەم پێکهاتەکان دەستەبەرکراوە و بەیاسا دەقنووس کراون، هەروەها هەرێمەکەمان هەمووکات پەناگەیەکی میهرەبان بوە بۆ سەرجەم ئەو ئاوارانەی کە بەهۆی تیرۆرستانی داعش ناوچەکانی خۆیان جێهێشووە و نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە بەگشتی.