حشدی شەعبی پاش داعش هێرش دەكەینە سەر سوپای ئەمریكا لەعێراق
خواكوڕك
جەواد تەلیباوی سەركردەی یەكێك لە گروپەكانی حشدی شەعبی هۆشداری دەداتە سوپای ئەمریكا و دەلێت گەر پاش داعش لە عێراق بمێنەوە، بۆ ئێمە دەبنە ئامانج و پاش داعش هێرش دەكەینە سەر سوپای ئەمریكا و لە عێراق دەریان دەكەین”.
هەروەها ئەو سەركردەیی حشدی شەعبی دەلێت، ئێمە رێگا بە سوپای بێگانە لە عێراق نادەین، بۆیە پاش داعش دەبێـت ئەمریكا لە عێراق بكشێتەوە ئەگەریش نەكشێتەوە دەبێتە ئامانجی ئێمە لە پاش داعش و لە عێراق دەریان دەكەین، دەلێت بەغدا و واشنتۆن هیچ رێكەوتنێكیان نیە لە سەر مانەوەی سوپای ئەمریكا و دروست كردنی بنەكە سەربازی”.
هەروەها ئەو سەركردەیەی حشدی شعبی دەلێت رێگا نادەین ئەمریكا بنكەی سەربازی لە نزیك موسل یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق بكاتەوە و دەلێت دەبێت پاشەكشە بكەن لە عێراق و چونكە ئەوان پێویستیان بەهێزەكانی ئەمریكا نیە، خۆیان دەتوانن ناوچەكانی خۆیان بپارێزن و دەبێت سوپای ئەمریكا لە عێراق بچێتە دەرەوە”.
شایانی باسە ئەم لێدوانەی جەواد تەلیباوی سەركردەی یەكێك لە گروپەكانی حشدی شەعبی بۆ كەناڵی ئاژانسی ئەخبارییە داهاتووە ئەمەش لەكاتێكدایە كە داعش لە 2004 نیوەی عێراقی داگیر كردوو لەگەڵ بەشێكی سوریا لەیەكی بەستەوەو ناوی لێنا دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام”.