عه‌لى عه‌ونى بۆ به‌رهه‌م ساڵحى: خۆت و ویژدانت، پێشمەرگە مەسیحییەكانیان پاراست یان حەسەن پلایس؟.

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان رەخنەى توند لە گوتاره‌كه‌ى دوێنێ ى سەرۆككۆماری عێراق دەگرێت كە گوتى له‌لايه‌ن سەربازانی عێراقییەوە خاچ لەسەر كەنیسەیەكی پارێزگای نەینەوا دانراوەتەوە، لە كاتێكدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون ئەو خاچەیان له‌سه‌ر كه‌لێسه‌ تێكداراوه‌كه‌ى له‌لايه‌ن تيرۆرستانى داعشه‌وه‌ تێكدارابوو دانایەوە بۆيه‌ پێ ى ده‌لێت: خۆت و ویژدانت، پێشمەرگە مەسیحییەكانیان پاراست یان حەسەن پلایس؟“.

 

له‌و باره‌يه‌وه‌، عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسيوويه‌تى ، ”لەبەر ئەوەی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی عەزیمە، ناچارە كاتێك باسی عێراق دەكات، بە گشتی ئاماژەی پێ بدات، بەڵام ئەو دەتوانێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەپێی دەستووری پشتگوێخراوی عێراق بەشێكە لە سیستەمی بەرگریی عێراق، مەسیحی و دێرەكانی ئەوانیان پاراست و خاچیان بۆ شوێنی خۆی گەڕاندەوە“.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى : ”پێشمەرگە سوپای عێراق نییە، ئەگەر نا چۆن دەبوو سوپای عێراق لە ١٦ی ئۆكتۆبەر هێرش بكاتە سەر هەمان سوپای عێراق لە سحێلا و پردێ و …هتد؟“.

لە كۆتاییشدا عه‌لى عه‌ونى ده‌پرسێت: ”من لە دكتۆر بەرهەم دەپرسم، خۆت و ویژدانت، پێشمەرگە مەسیحییەكانیان پاراست یان حەسەن پلایس؟“.

Back to top button