رزگار شه‌معون : پاپای ڤایكان وتاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئه‌وه پێشمه‌رگه بووه كه خاچه‌كه‌ی موسڵی گه‌ڕانده‌وه نه‌ك سووپای عێراق.
رزگار شه‌معون، رۆژنامه‌نووس، رايگه‌یاند، پاپای ڤایكان وتاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئه‌وه پێشمه‌رگه بووه كه خاچه‌كه‌ی موسڵی گه‌ڕانده‌وه نه‌ك سووپای عێراق.
سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رزگار شه‌معون ڕايگه‌ياند، “كاتێك كهڵێسه له موسڵ دهروخێنرا، كڵێسه له كوردستان بنیات ده‌نرا، كاتێك مه‌سیحییه‌كانی موسڵ و به‌غدا ئاواره ده‌كران، كوردستان باوه‌شی بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌كرده‌وه، كاتێك مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان سه‌رده‌بڕدران، له كوردستان به موسڵمان و مه‌سحییه‌وه به‌رگرییان لێ ده‌كردن، به‌ره‌نگاری هێرشه‌كان ده‌بوونه‌وه، ئه‌م په‌یامه روونه، كه پاپا سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك بكات، له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام پاپا وتاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له به‌غدا پێشكه‌ش نه‌كردووه، وتاره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كه‌ی له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ده‌بێت، بۆیه ئه‌و په‌یامه روون و ئاشكرایه، كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه، نه‌وه‌ك به‌قسه وه‌ك ئه‌وان، كاتێك مه‌سیحییه‌كان له‌وێ ده‌كوژران، كاتێك زیاتر له ملیۆنێك مه‌سیحی ئاواره بوون، بۆچی یه‌ك دوو وێنه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌یان له كۆشكی كۆماری هه‌ڵنه‌واسی، تا بڵێن ئه‌مه‌شمان كردووه و ئه‌وه‌شمان كردووه، كاتێك جلی جیاوازی پێكهاته‌كان پێشوازییان له پاپا كرد، وایانزانیوه پاپا هیچ نازانێت و واده‌زانێت “عێراق شامی شه‌ریفه””.
له‌سه‌ر قسه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، كه ده‌ڵێت سووپای عێراق خاچه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “، پاپا ده‌زانێت كێ ئه‌و خاچه‌ی به‌رز كرده‌وه، هه‌ر له ڤاتیكان ئه‌و وێنه‌یه به پاپا دراوه، چۆن به پاپا ده‌ڵێت سووپای عێراقی بووه، خۆ پاپا ده‌زانێت سووپای عێراقی كێیه و هێزی پێشمه‌رگه كێیه، بۆیه گوتم له‌هه‌ولێر وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، له پێشوازییه‌كه‌ی پاپا گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به نه‌رێنی له‌سه‌ریان شكاوه‌ته‌وه”.
كوردستان 24