نەوت لە داهاتوو دا تا 150 دۆلار بەرز دەبێتەوە

بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی بۆرسە و ئابووری بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا جارێكی تر نەوت دابەزی بۆ كەمترین ئاست، بەڵام لە ئێستادا دۆخی نەوت لە جوڵەدایە رۆژانەش نەوت بەگوێرەی جوڵەی بازاری نەوت بەرز دەبێتەوە”.
 
هەروەها چاودێران پێیان وایە، لەگەڵ كەم بوونەوەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و گەشەكردنی ڤاكسینەكان و پەیتا پەیتا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئێستا هێشتا جیهان لە نێو مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا دایە”.
 
هەروەها ئەوەشیان راگەیاندووە، لەگەڵ كەم بوونەوەی رێژەی تووشبوونی ڤایرۆسەكە و بەرهەم هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا رۆژانە، دۆخی جیهان لە قەیرانی كۆرۆنادا دەردەچێت، ئەمەش یەكسانە بەبەكار هێنانی وەزە”.
 
هەروەها چاودێران بۆرسەی جیهانی دەشلێن” رۆژانە پەیتا پەیتا نرخی بەرمیلێك نەوت بەرز دەبێتەوە، ئەمەش تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان تا سەرووی 150 دۆلار بەرز دەبێتەوە.
Back to top button