نوسینگه‌ی سیداد بارزانی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پەیجی ساختە بەناوی سیداد بارزانییەوە کراونەتەوە  

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند په‌یجێكی ساخته‌ به‌ ناوی سیداد بارزانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرانه‌وه‌، نووسینگه‌ی سیداد بارزانی راگه‌ینێدراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سیداد بارزانیدا هاتووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابەتی جۆراوجۆر بەناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ بڵاودەکەنەوە کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە سیداد بارزانییەوە نییە.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌  سیداد بارزانی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە.

 

 

Back to top button