نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی دیاریکردنی رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە عێراق دەکات

 

دوای ئه‌وه‌ی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی عێراقی كردوو له‌ گه‌ڵ به‌رسان و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ كۆبووه‌وه‌ له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌رۆژی 6ـی ئازاری هەموو ساڵێك بە “رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێكەوەژیان” رادەگەیێنن. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی راگه‌یاند

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی 6ـی ئازار وەکو رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە عێراق لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەکات.

 

هه‌روه‌ها له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “سەردانی مێژوویی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە”.

Back to top button