ئاگاداری نامه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه‌

تەندروستى هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە لە نەخۆشخانەی رزگاری خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵان پێشکەش دەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە بەشى نەشتەرگەرى ميزەڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری زیادیکردووە بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى پزیشکی تەندروستى بۆ منداڵان، بەتايبەتى ئەو منداڵانەی كە كێشەى گورچيلە و ميزەرۆيان هەيه و دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی راوێژکاری میزەڕۆی منداڵان بکەن.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، هۆبەى نەشتەرگەرى ميزەرۆى منداڵان لە بەشى ميزەڕۆ لە نەخۆشخانەى رزگارى لە رۆژى ١ى ئەم مانگەوە دەست بەکاربووە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەهۆى نەبونى بەشێکى تایبەت بە نەخۆشیەکانى میزەڕۆى منداڵان، بەشێک لە دایکان و باوکان ناڕەزایەتییان دەردەبڕى.

Back to top button