له ڕانیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ وە (١٣) هاوڵاتی بریندار بوون كه 5 یان زیندانی بوونه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/54.jpg)
نەقیب عەلی عەبدوڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر ٨:١٠ی شەو لەترافیکی رزگاری رانیە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا لەجۆری پێکدادان، ئۆتۆمبیلێکی پیک ئاب گۆنای بێ سەرەتا خۆی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش دادا.
ههروهها گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین گوتیشی:” له ئەنجامی رووداوەکە، شەش کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون و پێنج زیندانیکراویش کە لە ئۆتۆمبیلەکەی ئاسایشدا بوون بریندار بوون و دوو سەرنشینی پیک ئابەکەش بریندار بوون”
گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین راشیگەیاندووه، کە سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیەو چارەسەریان بۆ دەکرێت.