پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی: سوپاست ده‌كه‌م بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لە پاپا فرانسیس کرد.

سەرۆک بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووە.

پاپا فرانسیس لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی مەسیحییەکان و لەخۆگرتنیان لە هەرێمی کوردستان.

 

Back to top button