سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرۆسه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی موڵك و سامانی به‌رپرسان ده‌گرێته‌به‌ر

خواكوڕك

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێـت، پرۆسەی لێپرسینەوە لە موڵك و ماڵی ئەو بەرپرسانەی بە ناسروشتی و نایاسایی دەوڵەمەند بوونە دەستی پێكردووە و چەندین بەرپرسی باڵا لە كوردستان و بەغدا ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان و بڕێكی زۆری ئەو سامان و موڵكەی بە ناڕەوا پێكیانهێناوە، لێیان وەرگیراوەتەوە و ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه‌ به‌ دۆسیه‌ی گەڕاندنەوەی موڵك و سامان و تیایدا هاتووه‌، تا ئێستا بە سەدان دۆنم زەویی نایاب لە كۆمپانیا گەورەكان وەرگیراوەتەوە و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

لێژنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌، سەبارەت بەو موڵك و سامانانەی گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە، لە پڕۆسەیەكی پاك و شەفاف لەگەڵ لایەنی حكوومیی پەیوەندیدار بڕیاری لێدەردێت كه بۆچی و چۆن بەكاربهێنرێت.

Back to top button