نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 69 دۆلار و 36 سه‌نتی تێپەڕاند و ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا. هاوکات، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 66 دۆلار و 9 سه‌نت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە، یەکەمجارە لەدوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
Back to top button