سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه و رایگەیاند: له سه‌ره‌تاى سه‌ردانیدا بۆ كوردستان، شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م.
پابه‌ندیى هه‌میشه‌ییمان به ئاشتى و ئازادیى ئایینى و برایه‌تى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، سەری ڕێز بۆ پێشمه‌رگه قارەمانەکان و ئەوانە دادەنوێنین كه بۆ ئاشتى و ئازادیى ته‌واوى عێراق گیانیان به‌خشى.