سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەكات

پاپا فرانسیس گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ‌ كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لە پاپا فرانسیس كرد.

بڕیارە پاپا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش دوای ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی دواتر سەردانی چەندین شوێنی پیرۆز بكات و ئێوارەی ئەمڕۆ وتارێكی جەماوەری پێشكەش بكات.

Back to top button