تەواوی گفتوگۆی نێوان سەرۆك بارزانی و پاپا فرانسیس بڵاو كرایەوە

 

 بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند “ڕۆژی یەكشەممە 7ـی ئاداری 2021 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و كاتۆلیكەكانی جیهان كرد.
هەر لە راگەیاندراوەكەی بارەگای بارزانی دا هاتووە”لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد‌ بۆ پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و هێنانه‌ ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌ نێوانیاندا.
راگەیاندراوەكەی بارەگای بارزانی باس لەوە دەكات” هەر لەو دیدارەدا پاپا فرانسیس بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند: “كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد‌”. پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ئێوه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه‌ وه‌ك برا پێشوازیشتان لە برا كریستیانه‌كان كرد”.
لە كۆتایی راگەیاندراوەكی بارەگای بارزانی داهاتووە”هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوەژیان لە نێو ئایینەکان پتەوتر بکات و گوتیشی: “شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە”.
Back to top button