پاپا فرانسیس: لە دڵەوە سوپاسی گەلی كورد و سەركردایەتی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لەنێو جه‌رگه‌ى شارى هه‌ولێر و له‌ یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری ، به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاییینی و کۆمەڵایەتییەکان، (پاپا فرانسیس ) پاپای ڤاتیكان لە میانی گوتارێكدا  لە ڕێورەسمی نوێژی قەداسدا پێشكەشی كرد، گوتى: لە دڵەوە سوپاسی گەلی كورد و سەركردایەتی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كرد.

پاپا فرانسیس له‌سه‌ره‌تاى گوتاره‌كه‌يدا كه‌ به‌زمانى ئيتاڵى پێشكه‌شى كرد و به‌ چەند ئایەتێكی لە ئینجیلی پیرۆزدا لە كاتی قەداسە مێژووییەكەی یاریگای شەهید فەرەنسۆ لە هەولێردا تەفسیر كرد و، لە دڵەوە سوپاسی گەلی كورد و سەركردایەتی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كرد”

هەروەها پاپا گوتیشی:” لێرە لە عێراق، زۆرێك لە براكانتان قورسایی برینی توندوتیژی و شەڕەكانیان هەڵگرتووە.

هەروەها پاپاى ڤاتيكان گوتی، دەبێت مرۆڤ دڵی پاك و بێگەرد بێت لە درۆ و دووڕوویی، كە هەموومان بەشێكمان لێیان هەیە.”

پاپا فرانسیس ئەوەشی خسته‌ڕوو له‌ گوتاره‌كه‌يدا، كە هەموومان پێویستمان بەوەیە ئارەزووی دەسەڵاتدارییەتی لە دڵمان بێنینە دەرەوە، لە كاتێكدا خوشك و براكانمان بەدەم ئازاری بیندراو و نەبیندراوەوە دەتلێنەوە، پێویستە ڕوو لە ئاشتی بكەین و لە درۆ و دووڕوویی دووربكەوینەوە.

بەیانیی رۆژی یەکشەممە 7ی ئاداری 2021، پاپای ڤاتیکان لە بەغداوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەوەش یەکەم سەردانی پاپا بوو بۆ هەولێر و وەکو سەردانێکی مێژوویی دەبیندرێت.

 

Back to top button