ھۆشداری دەدرێتە تاڕان
ڕۆژی یەکشەممە دوو بۆمبهاوێژی جۆری بی 52 بە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فڕیون بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی ئێران لە تەنگژەی نێوان واشنتۆن و تاڕاندا .
بە گوێرەی ناوەندی یوئێس ئەی،فڕۆكەی بی 52 بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیووە، كه ئەمە چوارەمین بهڵاوەپێکردنی ئەم جۆرە بۆمبهاوێژانەيه لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مساڵدا و، دووەمیشیانه لە ژێر دەستی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا .
داتاکانی بەدواداچوون لە فڕیندا نیشانی دا کە دوو فڕۆکەی بی 52 لە بنکەی ئاسمانی مینۆت لە باکووری داکۆتا فڕیون.