ئومێد خۆشناو سوپاسی خهڵكى هەولێر دەكات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە پاپای ڤاتیكان كرا
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە پەیامێكدا بە ناوی “سوپاسنامەیەک بۆ هەولێر” كە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بهڵاويكردۆتهوه دهلێ: سوپاسی ههموو خهڵكی ههولێر، هێزه ئهمنییهكان و لایهنه ئیدارییهكانی ئهو شاره كرد، كه له رێوڕهسمی پێشوازیكردن له پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له سهردانهكهیدا بۆ شاری ههولێر بهشدار بوون و روو له خهڵكی شارهكهی دووپاتیكردهوه، ئێوه بهو ڕهفتاره سهلماندتان کە هەولێری پایتەخت شاری ئارامی و خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەی و فرە رەنگییە لە کوردستان.
دهقی راگهیهندراوهكهی پارێزگاری ههولێر:
بەناوی پارێزگای هەولێرەوە سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین، بۆ ئەو میوانداری و میوان دۆستییەی لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پێشکەشیانکرد، سوپاس بۆ ئەوەی بەهۆی هاتنی و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لە شەقامە گشتییەکانی پایتەخت هاوکار بوون و وەك هەمیشە وێنەیەکی جوان و سەردەمیانە و هەولێریانەتان نیشاندا و سالماندتان، کە هەولێری پایتەخت شاری ئارامی و خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەی و فرە رەنگیە لەکوردستان، جارێکی تر سوپاس بۆ هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان.
هەروەها زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و شەونخونی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و سەرجەم پێکهاتەکانی هێزەکانی ناوخۆ دهكهم، کە ماندوونەناسانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵساون و وەك هەمیشە پارێزەری پاراستنی ئاسایش و ئارامی شاری هەولێری خۆشەویست بوون، سوپاس بۆ شارەوانی و تهواوی فهرمانگهکان و کارمەندە ماندوونەساکەکانیان، کە لەچەند رۆژی رابردوودا وێڕای ئەرکی خۆیان، ئەرکی زیاتریان ئەنجامدا لە خاوێنکردنەوە و پاككردنەوەی رێگا و شەقامە گشتییەکانی شار.
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو خەڵك و جەماوەرەی لە عەنکاوە و شاری ههولێر بۆ پێشوازی لە قەداسەتی پاپا هاتبوونە سەرشەقام، جارێکی تر سوپاس بۆ هەموو لایەکتان و هەموو ئەوانەشی لە مەراسیمی پێشوازیکردن و سەردانی قەداسەتی پاپا فرانسیس لەشارەکەمان ئەرکیان کێشا لەسەرجەم پێکهاتە و ئاین و چین و توێژەکان، کە هۆکاری سەرکەوتنی بەرنامەکانی ئەو میواندارییە بوون.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر