قۆناخی یه‌كه‌می سه‌ربازی بۆ رووخاندنی ئێران ده‌ستی پێكردن

خواكوڕك

ئاژانسێكی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گفتوگۆیه‌كی نهێنی له‌نێوان ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و میسر و سعودیا له‌ ژێر چاودێری سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه‌ و چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له‌باره‌ی دروست كردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی سه‌ربازی دراوه‌.

رۆژنامه‌ی دیۆتچه‌ی ئه‌ڵمانی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی سعودیا و میسڕ و ئیماڕات و ئوردن كردووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی كراوه‌ی سه‌ربازی دروست بكه‌ن، و ته‌واوی پێداویستیه‌ هه‌واڵگری و سه‌ربازیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا بۆیان دابین ده‌كات.

به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو راپۆرته‌كه‌، ئامانجی سه‌ره‌تایی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌، به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوی هاوشێوه‌ی ناتۆ ده‌بێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌شدار، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ وه‌كو له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، كۆتایی هێنانه‌ به‌رژێمی ئێستای ئێران و نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.

Back to top button