مونا قەهوەچی: لەسەر هەولێكی بزووتنەوی گۆڕان نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار دەكەین

خواكوڕك

لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان هەولەكانی خستۆتە گەڕ بۆ دەستكاری كردنی رێژەی كورسی كۆتاكانی پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان كەبۆ ئەم مەبەستە پرۆژەیەكیان لەسەر كورسی كۆتاكانی پەرلەمان وەك پێكهاتەی توركمان و كریستیان و ئاشووری و ئەرمەنی پێشكەشی دەزگای میری بۆ توێژنەوە كردووە، ئەم هەوڵەی گۆڕان لەیەكەم هەنگاو نیگەرانی پێكهاتەكانی لێكەوتەوە، پەرلەمانتارێكی توركمان دەلێت:” لەسەر هەولێكی بزووتنەوی گۆڕان نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار دەكەین”
مونا قەهوەچی، سەرۆكی فراكسۆنی پێشكەوتنی توركمان، لەپەرلەمانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی، گوتووە: “ئەو پرۆژەی پێشكەشی سەنتەری (میری)كرا لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان، نیشانەی ئەوەیە، ئەوان دەیانەوێت پشتیوانی پەراوێزخستنی ڕۆڵی پێكهاتەكانی كوردستان بكەن، دەبێت خاوەنی لیستی زۆرینەی پەرلەمانیش دژی ئەو پرۆژە بوەستنەوە، چونكە لەبەر ژەوەندی حزبێكی دیاری كراوە”.

سەرۆكی فراكسۆنی پێشكەوتنی توركمان گوتیشی: “پەرلەمانی كوردستان راستە پەكخراوە، بەڵام ناكرێت بەدیلی بۆ بدۆزرێتەوە، پەرلەمانی كوردستان جێگای دانانی یاسایە، كاتێك پەرلەمان كارابوو دەتوانین پرۆژەمان هەبێت، نەك دووبارە نەخۆشی پرۆژە و پرۆژەكاری دەست پێبكاتەوە، و هەر لایەنێك پرۆژە پێشكەش بكات بۆ هەڵبژاردنەكان نابێت ڕۆڵی پێكهاتەكان پەرازێز بخات، چونكە لەبەر ژەوەندی هیچ لایەنێك نابێت و لە هەر ئەگەرێكی لەو شێوە ئاگاداری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین”.

Back to top button