ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان :پشتیوانی ته‌واوی داوا‌و مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌بین
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى رۆژى 8 ى مارس له ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات و ده‌لێ: له‌و ڕۆژه‌دا پشتیوانی ته‌واوی داوا‌و مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌بین بۆ گه‌یشتن به ئاوات وئامانجه پیرۆزه‌كانیان و داكۆكی كردن له‌مافه ڕه‌واكانیان و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زوڵم و هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان.
ده‌قى په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان
ئه‌مساڵیش جیهان و مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازان یادی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌رز ڕاده‌گرن و به‌شكۆمه‌ندیه‌وه یادی ئه‌و ئافره‌ته قاره‌مانانه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا گیانی خۆیان سپارد له‌پێناو داواكردنی مافه‌كانی خۆیان ، وه ڕێز ده‌گرن له خه‌باتی هه‌موو ئافره‌تانی جیهان كه شان به‌شانی پیاوان و براكانیان له‌پێناو سه‌ربه‌رزی وڕزگاری و مرۆڤ سالاری خه‌بات ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كات له‌هه‌موو ئافره‌تانی جیهان و كوردستان به‌تایبه‌تی و هیوادارین ئافره‌تان شادبنه‌وه به‌سه‌رجه‌م مافه ئاسایی و مه‌ده‌نی یه‌كانیان ،
ئافره‌تانی كوردستان به‌دریژایی مێژوو هاوشانی پیاوه‌كان و براكانیان بونه له‌خه‌بات و تیكۆشان و ئه‌رك و ماندووبون و به‌رپرسیارێتی یان له‌سه‌ر شان بووه ، وه له‌هه‌مان كاتدا دایك وخوشك و هاوسه‌ر بوونه‌و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكی كردن له‌خاك و نیشتمانیش له‌ڕێزی پێشه‌وه بوونه.
ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كایه‌ی سیاسی وئیداری و حوكمڕانی نیشانه‌ی زیندوویی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن تواناكانی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن وڕۆڵیان پێ بدرێ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ،
خۆشبه‌ختانه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه‌و له ئێستادا ئافره‌تان به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه له‌كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی و جێ ده‌ستیان دیاره له‌پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و هه‌میشه كاره‌كانیان مایه‌ی شانازی یه بۆخۆیان و بۆ میلله‌ته‌كه‌یان.
به‌داخه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه هێشتا له‌هه‌ندێ كات و شوێن ده‌بیستین ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ كه‌لتورو بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگه‌و جیاوازی یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ و به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ده‌كوژرێن وئه‌شكه‌نجه ده‌درێن ، هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌تانه به‌ژماره كه‌م بن به‌ڵام كاریگه‌ریان زۆره بۆ سه‌ر ڕه‌وشی ئافره‌تان و مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه‌و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ڕێگری كردن و كۆتایی هێنان به‌و جۆره توندوتیژیانه‌و هه‌ڕه‌شانه‌و به‌هیچ جۆرێك ئه‌وانه‌ی ژن ده‌كوژن به‌ر لێبوردن و سوڵحی عه‌شایری نه‌كه‌ون وئازاد نه‌كرێن چونكه ئه‌وانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی.
له‌هه‌مان كاتدا به‌داخه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تی ڕفێنراوی ئێزیدی نادیارن كه گروپی تیرۆریستی داعش ڕفاندبوونی و هێشتا كه‌س و كاره‌كانیان له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یانن كه له‌لایه‌ن تاریك په‌رستان و گروپی تیرۆریستی داعش به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا‌و بونه قوربانی ،
هیوادارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و هه‌موولایه‌ك له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌یان دا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شاد ببنه‌وه به‌كه‌س وكاریان.
وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌و ڕۆژه‌دا پشتیوانی ته‌واوی داوا‌و مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌بین بۆ گه‌یشتن به ئاوات وئامانجه پیرۆزه‌كانیان و داكۆكی كردن له‌مافه ڕه‌واكانیان و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زوڵم و هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان.
به‌رز پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان و بژی خه‌باتی یه‌كسان خوازی و مرۆڤ‌سازی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
7 ی ئاداری _2021