نرخی نه‌وت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبوەوە

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی ئازاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 70 دۆلار و 71 سه‌نتی تێپەڕاند و ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا. هاوکات، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 67 دۆلار و 37 سه‌نت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە، یەکەمجارە لەدوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

Back to top button