سهرۆك بارزانی: ڕێزگرتن لە ماف و ماندووبوون و تێکۆشانی ئافرەتان ئەرکی هەموومانە
ڕۆژی دووشەممە ٨ـی ئاداری ٢٠٢١ سەرۆک مسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.
ئەمە دەقی تویتەکەی سەرۆک بارزانییە:
بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. ڕێزگرتن لە ماف و ماندووبوون و تێکۆشانی ئافرەتان ئەرکی هەموومانە.