وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریارێكی نوێی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕێنوێنییه‌كانى گەشتکردنى بۆ هەرێمی کوردستان خسته ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێویستە هاووڵاتیی عێراقی و كەسانی بیانی 72 كاتژمێر بەر لە گەشتكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، بەپێی ڕێنوێنییه‌كانى وەزارەتی تەندروستی، پێویستە دەرئەنجامی پشكنینیان نێگەتیڤ بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی خۆیان كەرەنتین بكەن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی دەكات.