سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بانگەوازەکەی ئه‌مرۆى مسته‌فا کازمی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3/2021 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكى ڤيديۆيدا ڕايگه‌ياند: ” “گفتوگۆی نیشتمانی” بانگهێشت ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتاره‌كه‌ىدا ڕاشيگه‌ياند: “داوا له‌ هێز و حزبه‌ سیاسییه‌كانی ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له‌ زمانی توند و گرژییه‌ سیاسییه‌كانی دوور بكه‌ونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی دیموكراتی به‌گه‌له‌كه‌مان بده‌ین”.

ڕاسته‌وخۆ دواى په‌يامه‌كه‌ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی و چارەسەركردنی ریشەیی بۆ كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: “پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور”.

 

 

 

 

Back to top button