پنتاگۆن سەرقاڵی بیرۆكەی رەوانەكردنی سوپایە بۆ سوریا

خواكوڕك
لەگەڵ هەوڵی بەردەوامی ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا, میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە، كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەوانەیە بۆ یەكەمجار پێشنیاری ناردنی هێزی سەربازی بكات بۆ سوریا بۆ شەڕكردن دژی گروپە چەكدارەكانی داعش.

ناردنی هێزی ئەمریكی یەكێكە لەو بیرۆكانەی كە پنتاگۆن بیری لێدەكاتەوە دوای ئەوەی (دۆناڵد ترامپ) تاكو كۆتایی ئەم مانگەی داوە بە كاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی پێشنیارەكانیان بخەنە ڕوو سەبارەت بە خێراكردنی پڕۆسەی لەناوبردنی داعش.

لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسێكی ئەمریكی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە رایگەیاندووە، ووڵاتەكەی ژمارەیەكی كەمی لە ‌هێزی تایبەت هەیە لە سوریا، وتیشی : ئەم بابەتە هێشتا كاری لەسەر دەكرێت و پێشنیار نەكراوە بۆ ترامپ.

سی ئێن ئێن باسیشی لەوەكردووە، كە وردەكارییەكانی پێشنیارەكە بەتەواوەتی ڕوون نەكراونەتەوە، بەڵام بیرۆكەكە یەكێكە لەو بیرۆكە زۆرانەی كە هێشتا كاریان لەسەر دەكرێت.

Back to top button