به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵلا:وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و كهسولايهنانه ده‌داته‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستيان به ناشرينكردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕاپهرين كردووه
له وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و كهسولايهنانهى كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستيان به ناشرينكردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ڕاپهرين كردووه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسيۆنى زه‌رد ده‌لێ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین ناشیرین بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی كوردستانیان لا گرنگ نییه، ده‌شلێ : پێویسته سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان بكرێ .
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان ڕايگه‌ياند، ڕاپه‌رین گه‌وره‌ترین شانازی مێژووی گه‌لی كورده، ئامانجه‌كانی كورد به‌دی هاتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین، په‌رله‌مان و حكوومه‌ته.
وه‌ك به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵلا گوتی، پێویسته سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان بكرێ كه له كۆیه ڕای گه‌یاند، پێویسته شه‌رعییه‌تی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن، جێی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێری بگرێته‌وه.
به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵا ده‌شلێت،”ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین ناشیرین بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی كوردستانیان لا گرنگ نییه، ته‌نانه‌ت له‌ڕێی په‌یج و سایتی علووجهوه هه‌وڵی ناشیرینكردنی كوردستان ده‌ده‌ن.”