به ڤيديۆ: شاناز زاهير،من شەرەفی تۆ نیم ئەی پیاو شهرهفى تۆ له كهركووكه بهڵاودهكاتهوه
خانمە هونەرمەندی کورد، شاناز زاهیر،نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی “شەرەف” بڵاوکردەوە .
شاناز زاهیر، لهو بارهيهوه راگەیاند، “ئەم گۆرانییە باسی دیارە دەکات کە ژنێکی زۆر بەدەستییەوە دەناڵێنن. ئەو ڤیدیۆ کلیپەشم پێش هەشتی مارس بڵاوکردەوە، چونکە گۆرانییەکە تایبەتە بە ژن و گوزارشت لەو کارانە دەکات کە زۆربەی ژنانی ئەم کۆمەڵگەیە بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێمەی ژن زۆر بەهێزین و سەرەڕای ئەوانەش توانیومانە بەپێوە بووەستین.”
وه ئهو خانمه هونهرمهنده دهشلێت :” بە سوپاسەوە شیعرەکە هی شاعیری بەڕێز کاک رەنج سەنگاوییە، میلۆدییەکەیشی هونەرمەندی بەڕێز کاک نەڤید زەردی دایناوە، کاک ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی بۆ کردووە و کاری وێنەگر و دەرهێنانەکەیشی کاک زانیار فەتاح کردوویەتی.”
شەرەف
من مەکوژە… من مەکوژە
من شەرەفی تۆ نیم ئەی پیاو
شەرەفی تۆ لە عەفرینە
شەرەفی تۆ ئەم خاکە داگیرکراوەی سەرزەمینە
شەرەفی تۆ لە کەرکووک و لە حەمرینە
لە شنگال و خانەقینە
دڵخۆش مەبە کە نۆبێلی فرمێسک دراوە بە من
ئەوە بۆ تۆ داڕزینە لەسەر جەرگی من برینە
وەک سامورایی خەنجەرەکەت لە دڵی خۆت بچەقێنە
منی ژن شەرەفی تۆ نیم ئیتر خوێنی من مەڕژێنە.
https://www.youtube.com/watch?v=4w_EayJbTIM